دیدارو ڕاوێژی «عەلی باقڕی» لەگەڵ «ڕیابکۆف» یایدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402041-دیدارو_ڕاوێژی_عەلی_باقڕی_لەگەڵ_ڕیابکۆف_یایدەری_وەزیری_دەرەوەی_ڕووسیا
یایدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2021 11:57 Asia/Tehran
  • دیدارو ڕاوێژی «عەلی باقڕی» لەگەڵ «ڕیابکۆف» یایدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا

یایدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «عەلی باقریی کەنی» یایدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ ھەینی لەگەڵ «سێرگێئی ڕیابکۆف» یایدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ دیدارو وتووێژی کرد.

«باقری» لەم دیدارەدا وتی: ئێران و ڕووسیا ھەروەھا ڕوانگەی نزیکیان لە بارەی بابەتگەلی ناوچەیی و نێونەتەوەیی و بە تایبەت لە بارەی بەرجامەوە ھەیە.

«عەلی باقری» یایدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ ھەروەھا لەگەڵ «میخائیل بۆگدانۆف» نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقیاش و یاریدەری وەزرەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەش دیدارو وتووێژی کرد.

ھەردووک لا لە دیدارەکەدا لە مەڕپەیوەندیی دوولایەنە، چارەسەریی کێشەو گرفتەکانی ئێستا، بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکاری لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا بیروڕایان گۆڕییەوە.