تشرینی یه‌که‌م 30, 2021 15:51 Asia/Tehran
  • جڤینی G20 بە تەوەرەکانی کەشوهەوا، ئابوری و کێشەی ڤاکسین لە رۆما بەڕێوەدەچێت

لوتکەی G20 لە رۆما ئەمڕۆ دەستپێدەکات و ماوەی دو رۆژ بەردەوام دەبێت، سەرۆک و سەرکردەکانی کۆمەڵەکە کە لەسەر چەندین پرس ناکۆکن گفتوگۆ دەکەن، کەشوهەوا، ئابوری و کێشەی ڤاکسین تەوەری سەرەکین کۆبونەوەکان دەبن.

سەرکردەکانی G20 دوای تێپەڕبوونی دو ساڵ بەسەر کۆرۆنادا ئەمڕۆ شەممە لە ڕۆما کۆدەبنەوە، تاوتوێی چەند کێشە دەکەن، کە بریتیین لە بەرەنگاربونەوەی پەتای کۆڤید-19، کێشەکانی کەشوهەوا، بوژانەوەی ئابوری جیهان، بەتایبەتی قەرز و باج و ناکۆکییە ناوچەییەکان.

 جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا، ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ئەمڕۆ کۆدەبنەوە بۆ رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانە ناوەکییەکان لەگەڵ ئێران.

ئیمانوێل ماکرۆن کە دوێنێ هەینی تەرخانکرد بۆ ئاشتەوایی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، دوای قەیرانی ژێر دەریایی نێوان هەردوو وڵات، ئەمڕۆ یەکشەممە چاوی بە بۆریس جۆنسن.

هاوکات سەرۆکی ئەرژەنتین ئەلبێرتۆ فێرناندز، هیواخوازە کە قەرزەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ کریستالینا گۆرگیڤای بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی IMF تاوتوێ بکات.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دوێنێ هەینی لە ڕۆما رایگەیاند، "هێشتا ڕێگایەکی دورودرێژمان هەیە بۆ ئەوەی بچینە سەر هەمو ئامانجەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا، دەبێت پەلە بکەین لە هەنگاوەکان، زۆر درەنگ نییە، بەڵام دەبێت ئێستا بجوڵێین".

سەرپەیڤ