نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402272-نرخی_نەوت_لە_بەرزبوونەوەدایە
‌ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەی زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2021 10:48 Asia/Tehran
  • نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە

‌ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەی زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٢ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٠ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لەئێستادا بە ٨١ دۆلارو ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە سیاسەتی ئۆپێک پڵەسەوە هەیە کە خستنە بازاڕی زیاتری نەوتی راگرتووە، هەروەها نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکاش دابەزیووەو، خواست لەسەر بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا زۆر بووە.