ئیدانەکرانی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لایەن پاپا فرانسیسەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402386-ئیدانەکرانی_ھێرشی_تیرۆریستی_بۆ_سەر_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_لە_لایەن_پاپا_فرانسیسەوە
ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان ھێرشی سەر سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە ھەنگاوێکی تیرۆریستی زانی و ئیدانەی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2021 14:34 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لایەن پاپا فرانسیسەوە

ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان ھێرشی سەر سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە ھەنگاوێکی تیرۆریستی زانی و ئیدانەی کرد.

«پاپا فڕانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان سه‌رکۆنه‌ی هه‌وڵی تیرۆرکردنی «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی کرد و وه‌ک کارێکی قێزه‌ونی تیرۆریستی وه‌سفی کرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیکان، نامه‌یه‌کی پاپا فڕانسیسی ئاراسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کردو له‌نامه‌که‌دا سه‌رکۆنه‌ی هێرشه‌ تیرۆریستیه‌که‌ی سه‌ر ماڵه‌که‌ی مسته‌فا کازمی کراوە وەک کارێکی قێزه‌ونی تیرۆریستی باسی کراوە.

پاپا فڕانسیس له‌نامه‌که‌دا دوپاتی کردووه‌ته‌وه‌ کە، گه‌لی عێراق به‌ به‌پیرۆزایەتیی خوداو به‌ ژیرانه‌ و به‌ توندی به‌ ڕێگای دیالۆگ و هاوده‌نگیی برایه‌تییه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ ڕێبازی ئاشتییه‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی ٧ی ئه‌م مانگه‌ له‌ڕێگه‌ی سێ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه‌ هێرشکرایه‌ سه‌ر ماڵه‌که‌ی «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق.