ستایشی «حامید کەرزەی» لە بەر یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402395-ستایشی_حامید_کەرزەی_لە_بەر_یارمەتییەکانی_مرۆڤ_دۆستانەی_ئێران
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەو وڵاتە ڕێزی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2021 07:54 Asia/Tehran
  • ستایشی «حامید کەرزەی» لە بەر یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی ئێران

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەو وڵاتە ڕێزی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «حانمید کەرزەی» دوێنێ سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «بەھادۆر ئەمینییان» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کابۆل بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕۆڵی ئێران لە ئەفغانستاندا بەردەوام ئاشتی خوازانە بووە، ستایشی ھەڵوێستی ئێرانی کردو داوای لە تاران کرد کە ھەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی ئاشتییەکی پاوەجێ لە ئەفغانستان بەردەوام کات.

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان وتیشی، تاقم و ھۆزەکانی ئەفغانستان دەبێ لە ڕێگای وتووێژو پەیوەندی لەگەڵ یەکتر لە ئاراستەی چارەسەریی قەیران و گرفتەکانی وڵات ھەنگاو ھەڵگرن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین باری یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەی ڕەوانەی ئەفغانستان کردووە.