تشرینی دووه‌م 11, 2021 15:15 Asia/Tehran
  • ئیلھان عومەر: فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە عەرەبستان جێگای قەبوڵ نییە

ئەندامی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا فرۆشی چەک و چۆڵ بە عەرەبستانی لە لایەن واشێنگتۆنەوە لە بەر بە کارھێنانی بۆ قەڵاچۆی یەمەنییەکان بە جێگای قەبوڵ نەزانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، «ئیلھان عومەر» لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ڕەخنەی دیموکراتەکان لە بڕیاری بایدێن بۆ فرۆشتنی ٦٥٠ ملوێن دۆلار چەکی تازە بە عەرەبستانی سەعودی: فرۆشتنی چەک بە عەرەبستان لە کاتێکدا کە لە سەر قەڵاچۆ کردنی یەمەنییەکان بەردەوامن جێگای قەبوڵ نییە.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی نوێ نەرانی ئەمریکا وتیشی: ئەگەر ھەر بە ڕاستی باوەڕمان بە ئەوبەرایەتیی مافی مرۆڤە لە سیاسەتی دەرەوەیی خۆماندا، دەسا با پێشێلکارانی مافی مرۆڤ پڕ چەک نەکەین.

فرۆشتنی چەک و چۆڵی تازە بە عەرەبستانی سەعودی لە لایەن ئەمریکاوە ڕێک کردوەیەکی بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی «حۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە لە بارەی کۆتایی ھێنان بە شەڕی یەمەن و پێشگرتن بە ڕادەست کردنی چەک و چۆڵی ھێرشبەرانە بە سەعودییەکان.

سەرپەیڤ