حکومەتی پۆڵندا : سنوور لە رووی پەناخوازان ناکەینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402511-حکومەتی_پۆڵندا_سنوور_لە_رووی_پەناخوازان_ناکەینەوە
دوێنێ شەممە١٣ی تشرینی دووەم، ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی پۆڵەندا ئاگادارییەکی بۆ کۆچبەران بڵاویکردەوە و دەڵێت ''لە ناو کۆچبەراندا ئەو دەنگۆیە بڵاوکراوەتەوە، کە ١٥ی ئەم مانگە لە کارێکی رێکخراودا بە پاس کۆچبەران لە سنورەوە دەگەیەنرێنە ئەڵمانیا."
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2021 04:11 Asia/Tehran
  • حکومەتی پۆڵندا : سنوور لە رووی پەناخوازان ناکەینەوە

دوێنێ شەممە١٣ی تشرینی دووەم، ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی پۆڵەندا ئاگادارییەکی بۆ کۆچبەران بڵاویکردەوە و دەڵێت ''لە ناو کۆچبەراندا ئەو دەنگۆیە بڵاوکراوەتەوە، کە ١٥ی ئەم مانگە لە کارێکی رێکخراودا بە پاس کۆچبەران لە سنورەوە دەگەیەنرێنە ئەڵمانیا."

 

هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە ''ئەو هەواڵانە هەموویان دوورن لە راستییەوە، پۆڵەندا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی سنورەکەی لەگەڵ بیلاڕوسیا و ئەوانەشی هەواڵی لەو جۆرە بڵاودەکەنەوە کاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە."

حکومەتی پۆڵەندا  کۆچبەران ئاگادار دەکاتەوە ، بە هەواڵی لەو جۆرە هەڵنەخەڵەتێن و هیچ هەنگاوێک نەنێن.

نزیکەی هەفتەیەکە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن، لەسەر سنووری نێوان بێلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە، بەهۆی ئەوەی پۆڵەندا ژمارەیەکی زۆر سەربازی ناردووەتە ئەو سنوورە بەمەبەستی چاودێری کردنیان تا نەچنە نێو سنوری  وڵاتەکەیان.