پێداگریی تالیبان لەسەرئازادکرانی داراییە بلۆکەکراوەکانی ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402773-پێداگریی_تالیبان_لەسەرئازادکرانی_داراییە_بلۆکەکراوەکانی_ئەفغانستان_لەلایەن_ئەمریکاوە
وەزاڕەتی دەرەوەی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان ، جارێکی دیکە خوازیاری ئازادکرانی دارایی بلۆکەکراوەکانی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2021 07:38 Asia/Tehran
  • پێداگریی تالیبان لەسەرئازادکرانی داراییە بلۆکەکراوەکانی ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاوە

وەزاڕەتی دەرەوەی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان ، جارێکی دیکە خوازیاری ئازادکرانی دارایی بلۆکەکراوەکانی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە بوو.

 

وەزاڕەتی دەرەوەی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان لە بەیاننامەیەک دا لە ئەمریکا داوای کرد بە لابردنی بایکۆتەکان لەدژی ئەم دەوڵەتە، داراییە بلوکە کراوەکانی ئەفغانستان ئازاد بکات. لەبەیاننامەی وەزاڕەتی دەرەوەی دەوڵەتی کاتیی تاڵیبان دا هاتووە: قەیرانی ئێستاکەی ئەفغانستان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکایی لەو وڵاتە.

واشنتۆن ئەم دواییانە داراییەکانی ئەفغانستان وهەروەها پاشەکەوتەکانی زیڕی ئەم وڵاتەی لە بانکەکانی ئەمریکا بلۆکە کردووە کە ئەم دۆخە کارتێکەری وشوێنەواری خراپی لەسەر چالاکیە تیجاریەکان وگوزەرانی خەڵک داناوە.

خەڵک وکاربەدەستانی دەوڵەتی کاتی تالیبان لە ئەفغانستان زۆرجار ، خوازیاری ئازادکرانی دراڤە بلۆکە کراەکانی ئەم ولاتە لەلایەن ئەمریکاوە بوون.  تاقمی تالیبان لە پازدەی ئابەوە دەسەڵاتی لە ئەفغانستان گرتووەتە دەست