بوومەلەرزەیەکی ٧،٥ ریشتەریی پێروی هەژاند
تشرینی دووهم 28, 2021 18:44 Asia/Tehran
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٥ پلە لەسەر پێوەری ریشتەر ، شاری بارانکا لە خۆرئاوای پێروی هەژاند.
دەستەی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) بڵاوی کردەوە کە چەقی ئەو بوومەلەرزەیەی کە بەگوڕی ٧،٥ پلە روویداوە، دەکەوێتە ٤٢ کیلۆمەتر باکووری خۆرئاوای شاری بارانکا لە خۆرئاوای پێرو سەر کەناری زەریای ئارام.
دوا بە دوای ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە قوڵایی ١١٢،٥ کیلۆمەتر رووی دا، هیچ هۆشداریەک نەدرا لەبارەی روودانی شەپۆڵەکانی تسۆنامی.
بەپێی زانیارییە بەراییەکان، بوومەلەرزەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
پێرو کە یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین بوومەلەرزەی تیایدا روودەدات، کەوتووەتە سەر هێڵی بوومەلەرزەی زەریای ئارام کە بە ''بازنەی ئاگر'' ناسراوە.