لە ڤیەنا ، دانوستانەکانی ئێران و ئەندامانی 1+4 دەستی پێکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i403010-لە_ڤیەنا_دانوستانەکانی_ئێران_و_ئەندامانی_1_4_دەستی_پێکرد
خولی نوێی وتووێژی نێوان نوێنەرانی ئێران و ئەندامانی 1+4 لە ڤیەنا دەستی پێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2021 16:02 Asia/Tehran
  • لە ڤیەنا ، دانوستانەکانی ئێران و ئەندامانی 1+4 دەستی پێکرد

خولی نوێی وتووێژی نێوان نوێنەرانی ئێران و ئەندامانی 1+4 لە ڤیەنا دەستی پێکرد.

بە پێی هەواڵی  ئاژانسی مێهر، خولی نوێی وتووێژی نێوان نوێنەرانی ئێران و ئەندامانی 4+1 لە ڤیەنا دەستی پێکرد.

دانیشتنی کرانەوەی ئەم دانوستانانە بە سەرۆکایەتی هاوبەشی عەلی باقری سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران و ئێنریکە مورا جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی ئەورووپا و بە بەشداری وڵاتانی ئێران، ڕووسیا، چین، فەڕەنسە، بەریتانیا، ئاڵمان و یەکێتی ئەورووپا لە هۆتێل کۆبۆرگ دەستی پێکرد.

شیاوی ئاماژەیە شاندی ئێرانی بە داکۆکی لە سەر هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لەم دانیشتنەدا بەشداری کردووە .