ڕاوێژی سێ قۆڵیی چین و ڕووسیاو ئەمریکا لە کۆتایی ڕۆژی یەکەمی داوستانەکانی ڤییەنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i403037-ڕاوێژی_سێ_قۆڵیی_چین_و_ڕووسیاو_ئەمریکا_لە_کۆتایی_ڕۆژی_یەکەمی_داوستانەکانی_ڤییەنا
نوێنەرانی چین و ڕووسیاو ئەمریکای بەشداری دانوستانی بەرجام لە ڤییەنا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەو دوای کۆتایی ھاتنی ڕۆژی یەکەمی دانیشتنەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام، لە چاوپێکەوتنێکی سێ قۆڵی دا لە بارەی کۆبوونەوەی ئێران و تاقمی چوار کۆ یەک وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2021 08:15 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی سێ قۆڵیی چین و ڕووسیاو ئەمریکا لە کۆتایی ڕۆژی یەکەمی داوستانەکانی ڤییەنا

نوێنەرانی چین و ڕووسیاو ئەمریکای بەشداری دانوستانی بەرجام لە ڤییەنا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەو دوای کۆتایی ھاتنی ڕۆژی یەکەمی دانیشتنەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام، لە چاوپێکەوتنێکی سێ قۆڵی دا لە بارەی کۆبوونەوەی ئێران و تاقمی چوار کۆ یەک وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا لە توییتێکدا نووسی: لەگەڵ «وانگ کوان» دانوستانکاری باڵای چین لە دانوستاکانی ڤییەناو «ڕابێرت مالی» نوێنەری تایبەتیی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دانیشتنێکی سێ قۆڵییان ھەبووە.

«ئۆلیانۆف» ئەوەشی وتووە کە، لە چاوپێکەوتنی سێ قۆڵیی شاندەکانی ڕووسیاو چین و ئەمریکا سەبارەت بە خولی تازەی دانوستانەکانی ڤییەنا لەمەڕ بەرجام وتووێژیان کردووەو بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.

ئەم دیپلۆماتە ڕووسییە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لەو چاوپێکەوتنەدا ھەر سێ لایەنەکە لە سەر خواستی ھاوبەشیان بۆ یەک لایی کردنەوەی سەرکەوتووانەی دانوستانەکان پێیان داگرتووە.