کانونی یه‌که‌م 03, 2021 19:02 Asia/Tehran
  • کۆتادانیشتنی دانوستانەکانی ئێران و تاقمی چوار کۆ یەک لە ڤییەنا

دوایین دانیشتنەکانی دانوستانی ئێران و تاقمی چوارویەک لە ڤییەنا بۆ کۆبەندیی دانوستانەکان کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوایین دانیشتنەکانی دانوستانی ئێران و تاقمی چوارویەک ئەمڕۆ ھەینی بە ئامادە بوونی سەرۆک شاندەکانی دانوستانکاری ئەندامی ئەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە بۆ کۆبەندیی حەوتەمین خولی دانوستانەکانی ھەڵوەشاندنەوەی بایۆکۆتەکان لە ھوتێل «کوبورگ»ی ڤییەنا لە کاتێکدا کۆتایی پێ ھات کە «ئێنریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی دەرەکیی یەکێتیی ئەورووپا ڕوونکردنەوەیەکی لە بارەی دەرەنجامی دانوستانەکان و ڕەوتی بەردەوام کرانی ئەم وتووێژانە ئاراستە کردووە.

ئەم دانیشتنە لە ئاستی یاریدەرانی وەزیران و کارگێڕانی سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران و تاقمی چوار کۆ یەک بە سەرۆکایەتیی «عەلی باقڕیی کەنی» یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران و «ئێنریکە مۆرا» بەڕێوەچوو.

ئەم دانیشتنە ھەروەھا بە پێی داخوازیی لابەنەکانی ئەورووپی پێک ھات کە خوازیاری مۆڵەتن بۆ گەڕانەوە بەرەو پێتەختی وڵاتەکانیان و لێکدانەوەی دەقە پێشنیار کراوەکانی ئێران.

سەرپەیڤ