کانونی یه‌که‌م 03, 2021 21:33 Asia/Tehran
  • جەختی مۆرا لە سەر ئەرێنی بوونی دانوستانەکان لەگەڵ شاندەکەی ئێران لە ڤییەنا

یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی دەرەکیی یەکێتیی ئەورووپا پێی داگرت: دانوستانێکی ئەرێنی لەگەڵ شاندەکەی ئێران لە ڤییەنا ئەنجامی گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئێنریکە مۆرا، یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی دەرەکیی یەکێتیی ئەورووپا وێڕای بە ڕاستنبینانە وەسف کردنی دانوستانەکانی ڤییەنا ڕایگەیاند: ئەم دانوستانانە ڕەنگە حەوتەی داھاتوو بە ئەنجامی پێویست بگەن.

«ئێنریکە مۆرا» ھەروەھا ئەم خولەی دانوستانەکانی ڤییەنای بە ڕاست بینانە ناوبردو وتیشی: بەرنوسی جۆربەجۆر لە میانەی دانوستانەکان لەگەڵ شاندەکەی ئێراندا تاوتوێ کرا.

یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی دەرەکیی یەکێتیی ئەورووپا بە بێ ئاماژە کردن بە کشانەوەی نایاسایی ئەمریکا لە بەرجام و بێ بەڵێنییەکانی ئەورووپییەکان لە ھەمبەر ئەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە بانگەشەی کرد، دانوستان لەگەڵ ئێران بۆ ھەمیشە بەردەوام نابێت.

سەرپەیڤ