کانونی یه‌که‌م 09, 2021 19:34 Asia/Tehran
  • مۆرا: ئەندامانی بەرجام ھەستێکی تازەیان بۆ بووژاندنەوەی بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتنە ھەیە

ڕێکخەری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ڕایگەیاند: تەواوی لایەنەکان ھەستێکی تازەیان بۆ بووژاندنەوەی بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتنە ھەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«ئێنریکە مۆرا» یاریدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاو ڕێکخەری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە کۆتایی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ئەوەی وا ئەمڕۆ ھەستم پێ کرد ئەمە بوو کە تەواوی شاندەکان ھەستێکی تازەیان لەمەڕ پێویستیی تێکۆشان بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی بووژاندنەوەی بڕگەکانی بەرجام ھەبوو.

«مۆرا» وتیشی: ڕوانگەی جۆربەجۆر لە بارەی ڕەوتی دانوستان لە ئارادایە و ئێمە بۆ نزیکتر کردنەوەی ئەم ڕوانگانە لە یەکتر ھەوڵ دەدەین.

یاریدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا زاڵ بوون بە سەر ناکۆکییەکانی بە گرینگترین فەکتەری دانوستانەکان زانی.

«مۆرا» لە بەر سەرماوسۆڵەی ڤییەنا و دابارینی بەفر ئەمجارەیان لە نێو خەیمەی پەیامنێران و نوێنەرانی میدیاکان قسەی بۆ کردن.

سەرپەیڤ