دیاری کردنی کاربەدەستانی تازە لە کازاخستان دوابەدوای کشانەوەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i404290-دیاری_کردنی_کاربەدەستانی_تازە_لە_کازاخستان_دوابەدوای_کشانەوەی_دەوڵەتی_ئەم_وڵاتە
سەرۆک کۆماری کازاخستان دوای ڕەزامەند بوون بە کشانەوەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە، کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی دەوڵەتی وەلانا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2022 17:03 Asia/Tehran
  • دیاری کردنی کاربەدەستانی تازە لە کازاخستان دوابەدوای کشانەوەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە

سەرۆک کۆماری کازاخستان دوای ڕەزامەند بوون بە کشانەوەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە، کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی دەوڵەتی وەلانا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«قاسم ژامرات تاکایۆف» سەرۆک کۆماری کازاخستان لە بڕیارێکدا «موراد نورەتئلو» یاریدەری دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی کازاخستانی لە پۆستەکەی دوورخستەوەو کردی بە یاریدەری یەکەمی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی.

«ئیرلاین کارین» یاریدەری سەرۆک کۆماری کازاخستانیش لە باتی «کەریم بەیگ کوشربیکۆف» بووبە سکرتێری دەوڵەت.

دوابەدوای خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری کازاخستان بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ھەڵکشانی نرخی گازی شلەکی ترۆمبیل، «تاکایف» وێڕای وشداری دان سەبارەت بە ھێرشی ناڕازییان بۆ سەر ناوەندە سەربازی و دەوڵەتییەکان، پێی داگرت کە دەوڵەتەکەی ناڕوخێت.

سەرۆک کۆماری کازاخستان داوای لە ناڕازییان کردووە کە، داخوازییەکانیان لە ڕێگای سەرچاوە یاساییەکانەوە پێ و شوێن بگرن.

ڕاپۆرتەکان دەربڕی توندوتیژی نواندنی پۆلیس دژی ناڕازییانی ھەڵکشانی نرخی گازی شلەکی ترۆمبیلن.