کشانەوەی ھێزەکانی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بە کۆمەڵ لە کازاخستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i404464-کشانەوەی_ھێزەکانی_ڕێکخراوەی_پەیمانی_ئاسایشتی_بە_کۆمەڵ_لە_کازاخستان
سەرۆک کۆماری کازاخستان کۆتایی ھاتنی ئەرکی ھێزەکانی ئاشتی پارێزی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بە کۆمەڵ لەو وڵاتەو کشانەوەی لە داھاتوویەکی نزیک دا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2022 12:30 Asia/Tehran
  • کشانەوەی ھێزەکانی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بە کۆمەڵ لە کازاخستان

سەرۆک کۆماری کازاخستان کۆتایی ھاتنی ئەرکی ھێزەکانی ئاشتی پارێزی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بە کۆمەڵ لەو وڵاتەو کشانەوەی لە داھاتوویەکی نزیک دا ڕاگەیاند.

«قاسم ژومەرات توکایێف» سەرۆک کۆماری کازاخستان کە بەرلەمە دوابەدوای پەرە سەندنی ناڕەزامەندیی خەڵک داوای یارمەیی لە ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بە کۆمەڵ کرد بوو، ئەرکی ئەو ھێزانەی لەمەڕ کۆنترۆڵی ڕەوشتی ئاڵۆزی وڵاتەکەی بە سەرکەوتوو زانی.

«توکایێف» وتیشی: کشانەوەی ھێزەکانی ئاشتی پارێزی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بە کۆمەڵ لە ماوەی دە ڕۆژی داھاتوو ئەنجام دەگرێ.

خۆپیشاندان لە کازاخستان لە دووھەمی ژانویە لە شارەکانی «ژانا ئوزن» و «ئاکتائۆ» دوابەدوای بەرز بوونەوەی نرخی گازی شلەک دەستی پێکردو دوای دوو ڕۆژ ئاڵماتی و شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتەشی گرتەوە.