پێکدادان لە تێوان خەڵک و ھێزەکانی تالیبان لە باکووری ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i404536-پێکدادان_لە_تێوان_خەڵک_و_ھێزەکانی_تالیبان_لە_باکووری_ئەفغانستان
کەسێکی سڤیلی ئەفغانی لە ئەنجامی تێکھەڵچوونی نێوان ھێزەکانی تالیبان و خەڵک لە باکووری ئەفغانستان کوژرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2022 09:56 Asia/Tehran
  • پێکدادان لە تێوان خەڵک و ھێزەکانی تالیبان لە باکووری ئەفغانستان

کەسێکی سڤیلی ئەفغانی لە ئەنجامی تێکھەڵچوونی نێوان ھێزەکانی تالیبان و خەڵک لە باکووری ئەفغانستان کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی دەنگی ئەفغان(ئاوا) لەم پێکدادانەدا کە لە شارستانی «شوڵگرە»ی ویلایەتی بەڵخ لە باکووری ئەفغانستان ڕووی دا دە کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە پێکدادانەکە لە بەر ناکۆکی لە بارەی کێڵگەو زەوی و زارەوە ڕووی دا بوو. ئەمەش لە کاتێکدایە کە تاقمی تالیبان کە لە ١٥ی ئوتی ٢٠٢١ەوە دەستەڵاتی تێکڕای ئەفغانستانی گرتووەتە دەست لەم دواییەدا بڕیارێکی دەرکرد لە بارەی دەست پاراستنی ھێزە چەکدارەکانی لە خەڵک و تەنانەت خۆ تێ نەگەیاندنی لە کاروباری دادەڤانی.

لە کاتی دەستەڵات گرتنی تالیبانەوە ھەتا ئێستا گەلێک جار پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی تالیبان و خەڵک لە ویلایەتە باکوورییەکانی ئەم وڵاتە ڕووی داوە.