کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالیستی هەڵدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i404573-کۆریای_باکوور_دوو_مووشەکی_بالیستی_هەڵدا
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کۆریای باکوور دوو مووشەکی هەڵداوە کە پێدەچێت بالیستی کورت مەودا بێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2022 05:37 Asia/Tehran
  • کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالیستی هەڵدا

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کۆریای باکوور دوو مووشەکی هەڵداوە کە پێدەچێت بالیستی کورت مەودا بێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکان، تاقیکردنەوە مووشەکییەکە ڕۆژی هەینی بووە.

هەڵدانی ئەو مووشەکانە لەکاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور، ویلایەتە یەکگرتووەکانی بە پەڵپگرتن بە بیۆنگ یانگ بۆ سەپاندنی سزا بەسەریدا بەهۆی بەرنامەی چەکەکانی تۆمەتبارکرد و هەڕەشەی وەڵامی ڕوونی لە واشنتن کرد.

ئەمە سێیەم تاقیکردنەوەیە کۆریای باکوور لەماوەی 10 ڕۆژدا ئەنجامیدەدات.