بەرپاکرانی مەشقی ئێران و ڕووسیاو چین لە کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i404688-بەرپاکرانی_مەشقی_ئێران_و_ڕووسیاو_چین_لە_کەنداوی_فارس
ھەواڵدەریی ڕیانۆڤیستیی ڕووسیا ھەواڵی بەرپاکرانی مەشقی دەریایی ھاوبەشی نێوان ڕووسیاو ئێران و چینی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2022 14:14 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی مەشقی ئێران و ڕووسیاو چین لە کەنداوی فارس

ھەواڵدەریی ڕیانۆڤیستیی ڕووسیا ھەواڵی بەرپاکرانی مەشقی دەریایی ھاوبەشی نێوان ڕووسیاو ئێران و چینی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، ھەواڵدەریی ڕیانۆڤیستیی ئەم ھەواڵەی بە گێڕانەوە لە پاپۆڕی دەریایی ناوچەی پاسیفیک «ئەقیانوسی ئارام»ی ڕووسیا ڕاگەیاند.

ھەواڵدەریی ڕیانۆڤیستیی ئاماژەی نەکردووەتە کاتی بەرپاکرانی ئەم مەشقەو وڕدیاتێکی زیاتری لەم پەیوەندییەدا بڵاو نەکردووەتەوە.

بەڵام باڵوێزخانەی مۆسکۆ لە تاران ڕایگەیاندووە کە ئەم مەشقە بەم زووانە لە کەنداوی فارس دا بەڕێوە دەچێ.

ئەم مەشقە ھاوبەشە بە چڕ بوونەوە لە سەر ئاسایشتی دەریاگەڕی و بەرنگار بوونەوەی جەردەیی دەریایی ئەنجام دەگرێت.