شوبات 25, 2022 11:44 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: ٧٤ ناوەندی سەربازیی ئۆکرانیا کەوتوون

«ئیگۆر کۆناشێنکۆف» وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند: سوپای ئەم وڵاتە ٧٤ دامەزراوەو ژێرخانی سەربازیی ئۆکرانیای ڕووخاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕیانۆڤێستی، «کۆناشێنکۆف» ڕۆژی پێنج شەممە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: ڕووسیا  ٧٤ دامەزراوەو ژێرخانی سەربازیی ئۆکرانیا لەوانە ١١ فڕگە، سێ مەکۆی سەرکردایەتی و بنکەی سەرکردایەتیی دەریایی ئۆکرانیاو ١٨ وێستگەی ڕلداریی کۆمەڵە چەکە ئاسمانییەکانی «ئێس_٣٠٠» و «بوک_ئێم یەک»ی ئەم وڵاتەی کردووەتە ئامانج و لەنێوی بردوون.

وتیشی: «سێرگێئی شایگۆ» وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا فەرمانی داوە کە لەگەڵ تەواوی ئەفسەران و پلەدارو سەربازانی ئۆکرانی بەڕێزەوە ھەڵس و کەوت بکرێت.

ڕێکخراوەی ئاسایشتی فیدراڵی ڕووسیاش ڕایگەیاندووە کە تەواوی سنووروانانی ئۆکرانیایی شەقامگرتووی سنوورەکانی ڕووسیا، بنکەکانی سنووروانیی خۆیانیان بەجێ ھێڵاوەو زۆرێکیان بە ڕووسیاوە پەیوەست بوونە.

کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی ڕووسیاش بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاندووە: لە ناوچەی «دۆنباس» نزیکەی ٤٤٠ کەس لە ھێزەکانی ئۆکرانی چەکیان داناوەو خۆیانیان ڕادەستی ھێزەکانی ڕووسیا کردووە.

ھەروەھا باسی ئەوەش دەکرێت کە چەکدارانی تیپی ٥٣ی سوپای ئۆکرانیا کە لە دۆنباس دا سەقامگیرن یان خۆیانیان داوەتە دەست و یان ھەڵاتوون.

سەرپەیڤ