کاربەدەستێکی روس : شاندی ئۆکراینی بۆ دانوستان لە گەڵ روسیا بەرەو بێلاروس کەوتەڕێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405725-کاربەدەستێکی_روس_شاندی_ئۆکراینی_بۆ_دانوستان_لە_گەڵ_روسیا_بەرەو_بێلاروس_کەوتەڕێ
یاریدەری سەرۆک کۆماری روسیا باسی نێردرانی شاندی ئۆکراینی بۆ بێلاڕوسی کرد بە مەبەستی دانوستان لە گەڵ روسیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 27, 2022 15:56 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی روس : شاندی ئۆکراینی بۆ دانوستان لە گەڵ روسیا بەرەو بێلاروس کەوتەڕێ

یاریدەری سەرۆک کۆماری روسیا باسی نێردرانی شاندی ئۆکراینی بۆ بێلاڕوسی کرد بە مەبەستی دانوستان لە گەڵ روسیا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ڤلادیمیر مێدینسکی یاریدەری سەرۆکی رۆسیا و سەرپەرشتی شاندی روسی لە دانوستان لە گەڵ ئۆکراین رۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند شاندی ئۆکراینی بۆ دانوستان لە گەڵ روسیا لە بێلاڕوس رەزامەندیی نیشانداوە و بەرەو شاری گومێل لە نزیک سنووری ئۆکراین وەڕێکەوتووە. 

ڤلادیمیر مێدینسکی گوتیشی : شاندی روسیش بەرەو شاری گومێل وەڕێکەوتووە . 

 بە پێی ھەواڵی میدیا روسیەکان ، ئۆکراین ماوەیەکی کورت دوای کۆتایی ھاتنی دوادەرفەت لە لایەن روسیا ، لە گەڵ ناردنی شاندی دانوستانکار بۆ بێلاڕوس رەزامەندیی نیشانداوە . 

ئۆکراین دوو رۆژ لەمەوبەر دانوستان لە گەڵ روسیای رەتکردبووەوە و شاری ڤارشۆی بۆ ئەم مەبەستە پێشنیار دابوو .