شەرت و مەرجەکانی ئۆکراین بۆ رێککەوتن لە گەڵ روسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405753-شەرت_و_مەرجەکانی_ئۆکراین_بۆ_رێککەوتن_لە_گەڵ_روسیا
سەرۆکی ئۆکراین لە سەروبەندی دانوستانی شاندی روسی و ئۆکراینی لە بێلاڕوس ، خوازیاری پێیوەست بوون بە یەکیەتی ئەوروپا و کشانەوەی روسیا لە وڵاتەکەی بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2022 11:00 Asia/Tehran
  • شەرت و مەرجەکانی ئۆکراین بۆ رێککەوتن لە گەڵ روسیا

سەرۆکی ئۆکراین لە سەروبەندی دانوستانی شاندی روسی و ئۆکراینی لە بێلاڕوس ، خوازیاری پێیوەست بوون بە یەکیەتی ئەوروپا و کشانەوەی روسیا لە وڵاتەکەی بوو .

ڤلادیمیر زلینسکی ئەمڕۆ دوشەممە لە سەروبەندی دانوستانی شاندی روس و ئۆکراینی لە شاری گومێل ی بێلاڕوس گوتی : بابەتی سەرەکیی وتووێژەکان لە بارەی ئۆکراین ، گەیشتن بە ئاگربەسی خێرا و کشانەوەی لەشکەریانی روسیا لە ئوکراینە .

ڤلادیمیر زلینسکی لە پاشان بە پێداگری لەسەر پێویستیی داکۆکیی رۆژاوا لە ئۆکراین گوتی : وڵاتانی ئەوروپایی تێدەگەن کە ئەرتەشی ئۆکراین لە هەموو ئەوروپا بەرگریی دەکات و خوازیاری پەیوەست بوون بە یەکیەتی ئەوروپاین .