روسیا و ئوکراین لەسەر ئاگربەسی کاتیی رێککەوتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405880-روسیا_و_ئوکراین_لەسەر_ئاگربەسی_کاتیی_رێککەوتن
وەزاڕەتی بەرگریی روسیا ڕایگەیاند بۆکردنەوەی کۆریدۆری مرۆیی و چوونە دەرەوەی خەڵکی سڤیل لەگەڵ لایەنی ئۆکراینی ڕێککەوتووین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 05, 2022 11:15 Asia/Tehran
  • روسیا و ئوکراین لەسەر ئاگربەسی کاتیی رێککەوتن

وەزاڕەتی بەرگریی روسیا ڕایگەیاند بۆکردنەوەی کۆریدۆری مرۆیی و چوونە دەرەوەی خەڵکی سڤیل لەگەڵ لایەنی ئۆکراینی ڕێککەوتووین.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە دەیەمین ڕۆژی شەڕی ئوکراین رایگەیاند کە سەبارەت بە کۆریدۆری مرۆڤدۆستانە و ڕێگاکانی چوونە دەرەوەی خەڵکی سڤیل لەگەڵ لایەنی ئوکراینی ڕێککەوتن کراوە و ڕێگاکانی مرۆڤدۆستانە بۆ چوونە دەرەوەی خەڵکی سڤیل لە ماریۆپۆل و ولنۆڤاخا دەکرێتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو وتەبێژی کۆشکی کرملین لە لێدوانێک دا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی ڕووسەکان لە ئۆکراین وتی: پوتین لە گفتوگۆ لەگەڵ لۆکاشنکۆ جەختی کرد ئۆپراسیۆنی سەربازیی بە پێی بەرنامەی دیاریکراو درێژەی هەیە و بەتەواوەتی بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو گوتیشی : ئاسۆی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراین پێوەندی بە کاردانەوەی کیێف بە هەڵوێستەکانی مسکۆوە هەیە. ئەو دانوستانانە ئەبێ لە بێدەنگی و بە دوور لە هەرای مێدیایی ئەنجام بدرێت.

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە ئەمڕۆ کاتژمێر 10 ی بەیانییەوە، تەقە کردن ڕادەگیردرێت و ڕێگاکانی مرۆڤدۆستانە بۆ چوونە دەرەوەی خەڵکی سڤیل لە ماریوپۆل و ولنۆواخا دەکرێتەوە.