پوتین : بایکۆتەکانی دژی روسیا نمونەی راگەیاندنی شەڕە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405888-پوتین_بایکۆتەکانی_دژی_روسیا_نمونەی_راگەیاندنی_شەڕە
سەرۆک روسیا گوتی ، بڕیاردان بۆ " ھەڵمەتی تایبەت " لە ئوکراین ئەستەم بوو و بایکۆتەکانی ئێستای رۆژاواییەکان لە دژی روسیا نمونەی راگەیاندنی شەڕە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 05, 2022 19:16 Asia/Tehran
  • پوتین : بایکۆتەکانی دژی روسیا نمونەی راگەیاندنی شەڕە

سەرۆک روسیا گوتی ، بڕیاردان بۆ " ھەڵمەتی تایبەت " لە ئوکراین ئەستەم بوو و بایکۆتەکانی ئێستای رۆژاواییەکان لە دژی روسیا نمونەی راگەیاندنی شەڕە .

بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا ، ھەڵمەتی سەربازیی ئەم وڵاتە 24 ی شوبات لە ئوکراین دەسپێبوو . 

وڵاتە رۆژاواییەکان لەوان ئەمریکا و ئینگلیس و ئەندامانی یەکیەتی ئەوروپا لە کاردانەوە بەم پەلامارە ، بایکۆتی قورسیان لە دژی مسکۆ داناوە . 

بە پێی راپۆرتی سپوتنیک ، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا رۆژی شەممە و لە درێژەی لێدوانەکانی گوتیشی ، فێدراسیۆنی روسیا ھەوڵیدا تێکھەڵچوون لە ئوکراین ( لە نێوان ھێزە حکومەتیەکان و بەشە خودموختارەکانی دونباس) بە شێوەی ئاشتیانە چارەسەر بکات و پێویست بوو خەڵک بتوانن بە زمانی روسی قسە بکەن و مافی ژیانیان ھەبێ بەڵام ئەوان ( کیەڤ) رێگای لێگرتن .