وشداریی روسیا به وڵاتانی دراوسێ و لایه‌نگری ئۆکراین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405918-وشداریی_روسیا_به_وڵاتانی_دراوسێ_و_لایه_نگری_ئۆکراین
به‌رپرسانی روسیا رایانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر وڵاتێک فڕۆکه‌خانه‌کانی بکاته‌ سه‌کۆیه‌کی فڕین بۆ هاوکاریکردنی هێزه‌کانی ئۆکراین تا هێرشی ئاسمانی بکاته‌ سه‌ر هێزه‌ ئاسمانییه‌کانیان، ئه‌وا راسته‌وخۆ وه‌ک دوژمنی روسیا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن و وه‌ک هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ دژ به‌ڕوسیای هه‌ژمارده‌که‌ن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2022 05:01 Asia/Tehran
  • وشداریی روسیا به وڵاتانی دراوسێ و لایه‌نگری ئۆکراین

به‌رپرسانی روسیا رایانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر وڵاتێک فڕۆکه‌خانه‌کانی بکاته‌ سه‌کۆیه‌کی فڕین بۆ هاوکاریکردنی هێزه‌کانی ئۆکراین تا هێرشی ئاسمانی بکاته‌ سه‌ر هێزه‌ ئاسمانییه‌کانیان، ئه‌وا راسته‌وخۆ وه‌ک دوژمنی روسیا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن و وه‌ک هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ دژ به‌ڕوسیای هه‌ژمارده‌که‌ن.

 

 

 یڤگێنێڤیچ کۆناشینکۆڤ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، " به‌کارهێنانی سه‌کۆی فڕینی هه‌ر وڵاتێک له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئۆکراینەوە تاوانێکە دژ به‌ روسیا ئه‌نجامده‌درێت، بۆیە هه‌ر وڵاتێک هاوکاری له‌و شێوه‌یه‌ پێشکه‌ش به‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌کانی ئۆکراین بکات ئه‌وا راسته‌وخۆ جه‌نگی دژ به‌ روسیا راگه‌یاندوه‌".

 ئه‌وەش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ به‌رگری پۆڵندا پێشکه‌شکردنی هاوکاری سه‌ربازیی به‌ شێوه‌یه‌کی چڕوپڕ به‌ ئۆکراین دوپاتکرده‌وه‌، هەروەها ئه‌نتۆنی بلێنکن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش رایگه‌یاندوە، که‌ پۆڵندا یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ چالاکه‌کانی ناتۆ که‌ هاوکارییه‌ سه‌ربازییه‌کانی بۆ ئۆکراین رانه‌گرتووه‌.