خۆبواردنی روسیا لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گوێلێگرتنی دادگای لاھە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405941-خۆبواردنی_روسیا_لە_بەشداریکردن_لە_کۆبوونەوەی_گوێلێگرتنی_دادگای_لاھە
روسیا ئامادە نەبوو لە کۆبوونەوەی گوێلێگرتنی دادگای نێودەوڵەتیی سزا لە لاھە بە مەبەستی راگەیشتن بە سکاڵای ئوکراین بەشداری بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2022 17:07 Asia/Tehran
  • خۆبواردنی روسیا لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گوێلێگرتنی دادگای لاھە

روسیا ئامادە نەبوو لە کۆبوونەوەی گوێلێگرتنی دادگای نێودەوڵەتیی سزا لە لاھە بە مەبەستی راگەیشتن بە سکاڵای ئوکراین بەشداری بکات .

ئاسۆشێتدپرێس رایگەیاند ، کورسیە راگیراوەکان بۆ پارێزەرانی روسیا لە دیوانی نێودەوڵەتیی سزا خاڵی بوون . 

سەرۆکی دیوانی نێودەوڵەتیی سزا رایگەیاند باڵیۆزی روسیا لە ھولەند ، ئەوی لە ئامادەنەبوونی نوێنەرانی مسکۆ لە کۆبوونەوەکانی دادگا ئاگادار کردبوو . 

دیوانی نێودەوڵەتیی سزا  ئەمڕۆ بەڵگەکانی ئوکراین لە بارەی سکاڵای ئوکراینی تاووتوێ کرد و سبەی سێشەممە بەرگریەکانی لایەنی روسیش دەبیسێ .

دیوانی نێودەوڵەتیی سزا لە لاھە ، ئەمڕۆ کێشەی مافەوانیی روسیا و ئوکراین لە بارەی جینۆسایدی تاووتوێ کرد .