ئامادەیی وەزیری دەرەوەی ئوکراین بۆ دانوستان لە گەڵ روسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406152-ئامادەیی_وەزیری_دەرەوەی_ئوکراین_بۆ_دانوستان_لە_گەڵ_روسیا
وەزیری دەرەوەی ئوکراین ، ئامادەیی کیەفی بۆ دانوستان لە بارەی کۆتایی شەڕ لە گەڵ روسیا راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2022 17:27 Asia/Tehran
  • ئامادەیی وەزیری دەرەوەی ئوکراین بۆ دانوستان لە گەڵ روسیا

وەزیری دەرەوەی ئوکراین ، ئامادەیی کیەفی بۆ دانوستان لە بارەی کۆتایی شەڕ لە گەڵ روسیا راگەیاند .

بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ، دیمیترۆ کولبا وەزیری دەرەوەی ئوکراین رۆژی شەممە لە وتارێکی ئۆنلاین دا گوتی : ئەگەر ئوکراین فڕۆکەی جەنگیی و ھێرشبەری بۆ تێکشکاندنی ستوونە گەورەکانی ئەرتەش ھەبوایە ، کەسانی مەدەنی لە مردن رزگار دەبوون . 

کولبا بە ئاماژە بەوەی کە روسیا داوای قەبوڵ نەکراوی خستوونەڕوو گوتی : ئامادەی دانوستانین بەڵام دوادەرفەتەکان قەبوڵ ناکەین و تەسلیم نابین .

وەزیری دەرەوەی ئوکراین ھەروەھا لە بارەی شاری ماریۆ پۆل لە باشووری ئوکراین گوتی : ئەم شارە گەمارۆ دراوە بەڵام ھەروا لە دەستی ئوکرایندایە .