لۆکاشێنکۆ: ئۆپراسیۆنی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بەم زووانە کۆتایی پێ دێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406301-لۆکاشێنکۆ_ئۆپراسیۆنی_ڕووسیا_لە_ئۆکرانیا_بەم_زووانە_کۆتایی_پێ_دێت
سەرۆک کۆماری بیلاڕووس ھیواداریی دەربڕی کە «کییەف» واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتی لە گەڵ مۆسکۆ قەبوڵ کات، ئەگینا دەبێ لە ھەمبەر مۆسکۆ بە چۆکدا بێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 18, 2022 11:22 Asia/Tehran
  • لۆکاشێنکۆ: ئۆپراسیۆنی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بەم زووانە کۆتایی پێ دێت

سەرۆک کۆماری بیلاڕووس ھیواداریی دەربڕی کە «کییەف» واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتی لە گەڵ مۆسکۆ قەبوڵ کات، ئەگینا دەبێ لە ھەمبەر مۆسکۆ بە چۆکدا بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «ئلێکساندەر لۆکاشێنکۆ» سەرۆک کۆماری بیلاڕووس  ڕۆژی ھەینی وتیشی: شەڕی ئۆکرانیا لە زووترین کات دا ڕێککەوتننامەی ئاشتیی لێ دەکەوێتەوە، پوتین گەڵاڵەیەکی جێی قەبوڵ ئاراستەی «زلێنێسکی» دەکات ھەتا ڕێککەوتننامە ئاشتی واژۆ بکرێت.

ئەم کاربەدەستە باڵایەی دەوڵەتی بیلاڕووس ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە، ئەمڕۆ بەستێن بۆ ڕێککەوتن لە نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا خۆش کراوەو لە ئەنجام دا «زلێنێسکی» دەبێ بە قۆستنەوەی ئەم ھەلە ڕێککەوتننامە لەگەڵ پوتین واژۆکات، ئەگینا بەم زووانە ناچار دەبێ بەڵگەنامەی خۆ بەدەستەوەدانی ئۆکرانیا واژۆ بکات.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، بە دڵنیاییەوە ڕووسیا قەت ئەم شەڕەی لەگەڵ ئۆکرانیا نادۆڕێنێ.