ئادار 21, 2022 18:19 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی «پاشینیان» بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ھاتنی نەورۆزەوە

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە پەیامگەلێک دا بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئێران، گەییشتنی ساڵی ١٤٠١ی پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «نیکۆل پاشینیان» سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە پەیامەکەی دا بۆ حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما سەیید عەلی خامەنەیی نووسی: بە گەرم و گوڕی گەییشتنی نەورۆز لە ئێوەو گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران پیرۆز دەکەم. بە ھیوام ساڵی تازە ھاوڕێی پڕپیتی و ئارامییەکی لوتکەیی بێت جەماوەری ئێران.

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا پاشان جەختی لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان ئێران و ئەرمینیا کردەوەو وتی: پەیوەندیی نێوان دوو وڵات کە مێژووییەکی ھەزار ساڵەی ھەیەو لە کەشی ڕێزنان و متمانەی دوو لایەنەدا بەدی ھاتووە، ڕەوتی ئاسایی گەشەی پاوەجێی خۆی بەردەوام کات.

«پاشینیان» ھەروەھا لە پەیامەکەی بۆ ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانیش وێڕای پیرۆزبایی گەییشتنی نەورۆز ھیوای خواست کە ساڵی نوێ ھاوڕێی ئاشتیی پاوەجێ و دەستکەوتی تازە بێت بۆ وڵاتی ئێران.

سەرپەیڤ