ئادار 27, 2022 08:22 Asia/Tehran
  • 132 سەرنشینی فڕۆکە چینیەکە گیانیان لە دەستدا

کاربەدەستانی چینی گیانلەدەسدانی تێکڕای 132 سەرنشینی فڕۆکەی چینی لە هێڵە رۆژهەڵاتیەکانی ئەم وڵاتەیان پێشتڕاستکردەوە .

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی مه‌ده‌نی چین مردنی 132 سه‌رنشین و تیمێکی فڕۆکه‌وانی وڵاته‌که‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی چین پشتڕاستکرده‌وه‌ که‌ 21ی ئه‌م مانگه‌ له‌ نزیک شاری وۆژۆو که‌وته‌ خواره‌وه‌.

 هو چینگیانگ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای فڕۆکه‌وانی شارستانی چین رایگه‌یاند، فڕۆکه‌یه‌کیان له‌ جۆری بۆینگ-737 که‌ 21ی ئه‌م مانگه‌ له‌ وۆژۆو که‌وته‌خواره‌وه‌، 123 سه‌رنشین و 9 ئه‌ندامی تیمی فڕۆکه‌وانی هه‌ڵگرتبو، دوای به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وت سه‌رجه‌میان مردون. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "له‌ڕێگه‌ی پشکنینی DNAه‌وه‌ ناسنامه‌ی 120 که‌س له‌سه‌رنشینه‌کان ناسراونه‌ته‌وه‌، پێشتریش یه‌کێک له‌ سندوقه‌ ڕه‌شه‌کانی فڕۆکه‌که‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌". 

ده‌یان خێزان چه‌ند ڕۆژێکه‌ چاوه‌ڕێی هه‌واڵی چاره‌نوسی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌ن که‌ تیمی رزگارکردنی چین به‌ چڕی له‌ناو دارستانه‌کان له‌لێکۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوندان بۆ دۆزینه‌وه‌یان و ئاشکراکردنی چاره‌نوسیان.

پێشتریش، سه‌رۆک کۆماری چین داوایکرد به‌زوترینکات هۆکاره‌کانی ڕوداوه‌که‌ دیاری بکرێت و تیمێکی حکومه‌تی به‌ سه‌رۆکایه‌تی لیو هێی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران ڕه‌وانه‌ی شوێنی ڕوداوه‌که‌ کرد21ی ئه‌م مانگه‌ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی CCTV باسی له‌وه‌کردوه‌، فڕۆکه‌یه‌کی سه‌ر به‌ هێڵی ئاسمانی "چاینا ئیستێرن" له‌ جۆری بۆینگ-737 و له‌ نزیک شاری "وۆژۆو" به‌ 133 سه‌رنشینه‌وه‌ که‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌.فڕۆکه‌که‌ دوای گه‌یشتن به‌ شاری "وۆژۆو"په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ھێڵی ئاسمانی رۆژھه‌ڵاتی چین له‌ده‌ستداوه‌، که‌ جگه‌ له‌و 133 سه‌رنشینه‌ 9 که‌سی تیمی فڕۆکه‌که‌ بون.

سەرپەیڤ