کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان ئەمڕۆ لە چین دا بەڕێوە دەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406628-کۆبوونەوەی_وەزیرانی_دەرەوەی_وڵاتانی_دراوسێی_ئەفغانستان_ئەمڕۆ_لە_چین_دا_بەڕێوە_دەچێت
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەر ئەرکی چین بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2022 04:13 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان ئەمڕۆ لە چین دا بەڕێوە دەچێت

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەر ئەرکی چین بەڕێوە دەچێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لە لایەن «وانگ یێ» وەزیری دەرەوەی چین میوانداریی دەکرێت و «ئەمیر خان موتتەقی» وەزیری دەرەوەی تالیبانیش بۆ ئەم دانیشتنە بانگێشتن کراوە. دانیشتنەکانی پێشووی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان لە پاکستان و ئێران بەرپا کرا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«وانگ وینبین» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە: وەزیرانی دەرەوەو نوێنەرانی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەر یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بۆ ئەفغانستان چڕ دەبنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین پێی داگرت: ئەفغانستان لە قۆناغێکی ھەستیاردایەو لەگەڵ گرفتی نێوخۆیی و دەرەوەیی زۆردا ڕووبەڕووە کە ئەمەش یارمەتی و داکۆکیی وڵاتانی جیھان ھەڵدەگرێت.