ئەمریکا سەبەبکاری 10 شەڕ ، 6 میلیۆن کوژراو بەڵام بێ سزادان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406716-ئەمریکا_سەبەبکاری_10_شەڕ_6_میلیۆن_کوژراو_بەڵام_بێ_سزادان
چین ، ئەمریکای تاوانبار کرد بە دەسپێکردنی 10 شەڕ و 6 میلیۆن کوژراو کە ھەرگیز سزاش نەدراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2022 07:58 Asia/Tehran
  • ئەمریکا سەبەبکاری 10 شەڕ ، 6 میلیۆن کوژراو بەڵام بێ سزادان

چین ، ئەمریکای تاوانبار کرد بە دەسپێکردنی 10 شەڕ و 6 میلیۆن کوژراو کە ھەرگیز سزاش نەدراوە .

ھێرش و داگیرکاریی ، ھەڕەشە و بایکۆت و دەسوەردان ،  لە ئاکارە باوەکانی ئەمریکا لە چەند دەیەی رابردوودا بووە . 

باڵیۆزخانەی چین لە فەڕەنسە لە توویتێک دا باسی ئەو شەڕانەی کرد کە ئەمریکا سەبەبکاری بووە و نووسی : 10 شەڕ ، شەش میلۆن کوژراو ، سزا سفر . 

لە توویتی باڵیۆزخانەی چین دا ، ئەمریکا وەک دەسپێکەری شەڕەکانی عێراق ، ئەفغانستان ، لیبی ، پاناما ، سۆمالی ، سودان ، سوریا ، کەنداوی فارس ، یۆگسلاڤیا و یەمەن دەست نیشانکراوە .