ماکرۆن : دەنگدان بە من ، دەنگدان بە رێگری کردن لە بیرۆکەی راستڕەوەکان بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i407336-ماکرۆن_دەنگدان_بە_من_دەنگدان_بە_رێگری_کردن_لە_بیرۆکەی_راستڕەوەکان_بوو
ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی نوێی فڕەنسا سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە دەنگیان پێداوە و بۆ جاری دوەمیش متمانەیان پێبەخشیوەتەوە بۆ ئەوەی پێنج ساڵی دیکە ببێتەوە سەرۆکی ئەو وڵاتە و رایگەیاند "هەمومان پێکەوە کار لەسەر بەرەوپێشبردنی وڵاتەکەمان و بەهێز کردنی تەواوی ئەوروپا دەکەین".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 25, 2022 02:39 Asia/Tehran
  • ماکرۆن : دەنگدان بە من ، دەنگدان بە رێگری کردن لە بیرۆکەی راستڕەوەکان بوو

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی نوێی فڕەنسا سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە دەنگیان پێداوە و بۆ جاری دوەمیش متمانەیان پێبەخشیوەتەوە بۆ ئەوەی پێنج ساڵی دیکە ببێتەوە سەرۆکی ئەو وڵاتە و رایگەیاند "هەمومان پێکەوە کار لەسەر بەرەوپێشبردنی وڵاتەکەمان و بەهێز کردنی تەواوی ئەوروپا دەکەین".

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی نوێی فەڕەنسا پاش بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فڕەنسا لە کۆبونەوەیەکی دا لەگەڵ هەوادار و لایەنگرانی لەبەردەم سێمبوڵی شاری پاریسی پایتەخت رایگەیاند : دەزانم ئەوانەی دەنگیان بە من داوە دەنگیان بۆ ئایدۆلۆژی بیرکردنەوەکانم نەداوە، بەڵکو دەنگیان بۆ رێگریکردنی راستڕەوەکانی وڵاتەکەمان بووە، لە هەستەکانیان تێدەگەم سەبارەت بەو ئەرکەی بە دەنگی هاوڵاتیانمان پێم بەخشراوە و پێنج ساڵی داهاتوش دەکەینە رێرەوێک بۆ زیاتر بەرەوپێشچونی وڵاتەکەمان.

ئەم لێدوانەی ماکرۆنیش پاش راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی فەڕەنسا دێت کە بە رێژەی 58.8%  توانی سەرکەوتن بەسەر رکابەرەکەی مارین لۆپێن بەدەست بهێنێت و وەک یەکەمین سەرۆک بۆ جاری دوەم بۆ پۆستی سەرۆکی فڕەنسا هەڵبژێردرێتەوە.