دیداری بەڕێوەبەری حەوزەکانی عیلمیەی ئێران و ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i408380-دیداری_بەڕێوەبەری_حەوزەکانی_عیلمیەی_ئێران_و_ڕابەری_کاسۆلیکەکانی_جیھان
بەڕێوەبەری حەوزەکانی عیلمیەی ئێران و ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان لە ڤاتیکاندا چاویان بە یەکتر کەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2022 12:43 Asia/Tehran
  • دیداری بەڕێوەبەری حەوزەکانی عیلمیەی ئێران و ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان

بەڕێوەبەری حەوزەکانی عیلمیەی ئێران و ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان لە ڤاتیکاندا چاویان بە یەکتر کەوت.

سەردانەکەی ئایەتوڵڵا «ئەعرافی» بەڕێوەبەری حەوزەکانی عیلمیەی ئێران بۆ ئیتالیا، یەکەم پەیوەندیی فەرمیی نێوان حەوزەی عیلمیەی قوم و مەسیحییەتی کاسۆلیکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئایەتوڵڵا «عەلیڕەزا ئەعرافی» بەڕێوەبەری حەوزەکانی عیلمیەی ئێران و«پاپا فرانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان لە ڤاتیکان لە دیدارەکەیاندا لە سەر گرینگایەتیی ھەڵس و کەوت و یەک ھێزمەند کردن پێیان داگرت.

ئایەتوڵڵا «ئەعرافی» و «پاپا فرانسیس» ھەروەھا ستەم و دڕندایەتی دژی خەڵکانی چەوساوەی جیھانیان ئیدانە کرد.

ئیسلام و مەسیحییەت دوو ئایینی ئاسمانیی پەیامھێنەری ئەوین، ھاوژینی، ئاشتی و دلۆڤانین، لەم ڕووەوەیە کە کۆمەڵگای موسڵمانان و مەسیحییەکان لە بارەی ڕەواندنەوەی ستەم و بەرنگار بوونەوەی ئیستیکبارو کۆڵۆنیالیستی جیھانی لە سەر بنەمای فێرکاریی ئایینی،ھەست بەئەرکمەندی دەکەن و لە بواری خەباتی دژی ملھوڕان لە تەنیشتی یەکتردان.

بێ گومان ئەمڕۆش شوێنکەوتووانی تەواوی ئایینە ئاسمانییەکان سوورن لە سەر ئەوەی کە بە پشتبەستن بە بەھا ئیلاھییەکان ڕێبازی سەربەرزی و کەرامەتی مرۆڤی بپێون.