دامەزراندنی نووسینگەی نوێنەرایەتی کۆریای باشوور لە ناتۆ
کۆریای باشوور رایگەیاند، نووسینگەی نوێنەرایەتی لە بارەگای ناتۆ لە برۆکسل دەکاتەوە .
کۆریای باشوور ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی باکووری ئەتڵەسی( ناتۆ ) نییە، بەڵام وەک وڵاتێکی دۆست لەگەڵ وڵاتانی دیکەی وەک ژاپۆن، ئوسترالیا و نیوزلەندا بەشداری لە جڤینی بەپەلەدا دەکات.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، چین سونگ هان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆریای باشوور لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاندووە، سەرۆک یۆن سوک-ئۆل هەفتەی داهاتوو یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵاتی خۆی لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماردا ئەنجام دەدات لە 29 و 30ی حوزەیران و لە میانی گەشتەکەی دا بۆ مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەشداری لە لوتکەی ناتۆدا دەکات.
یەکێکی دیکە لە بەرپرسە باڵاکانی کۆریای باشوور رایگەیاند، باڵیۆزی کۆریای باشوور لە بەلژیک کە بەم دواییە وەک باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا هەڵبژێردرا، بەرپرسی نوێنەرایەتی نوێی کۆریای باشوور دەبێت لە ناتۆ.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆدا، ئیون دەتوانێت کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و فومیۆ کیشیدا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئەنجام بدات.