کشانەوەی دوو وەزیری دەوڵەتی جۆنسۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i409379-کشانەوەی_دوو_وەزیری_دەوڵەتی_جۆنسۆن
میدیاکانی بریتانیا باسی کشانەوەی دوو وەزیری کابینەی «بوریس جۆنسۆن»ی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەیان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2022 06:18 Asia/Tehran
  • کشانەوەی دوو وەزیری دەوڵەتی جۆنسۆن

میدیاکانی بریتانیا باسی کشانەوەی دوو وەزیری کابینەی «بوریس جۆنسۆن»ی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە «ساجید جاوید» وەزیری تەندروستی و «ڕیشی سوناک» وەزیری گەنجینەکانی بریتانیا ڕۆژی سێ شەممە لە پۆستەکانیان کشاونەتەوە.

ئەم دوو وەزیرە بە بڵاوکردنەوەی پەیامگەلێکی جیاجیا بە مەودای چەند خولەک لە توییتێر ڕایانگەیاند کە لە پۆستەکانیان دەکشێنەوە.

بەرلەم دوو کشانەوەیە، دەوڵەتە ئاڵۆزەکەی بۆریس جۆنسۆن لە بەر ھەڵس و کەوتی لە ڕووداوی کشانەوەکەی «کریس پینچێر» یاریدەری سەرۆکی پارتی پارێزکارو بەرپرسی چاودێری بەسەر کردەوەی نوێنەرانی پارێزکار لە پەرلەمان کرایە ئامانجی ڕەخنەو پلار.

«پینچێر» دوای لەقاودرانی کرداری ڕەوشت نزمانەی لە ھەمبەر دوو ئافرەتی میوان لە پۆستەکەی کشایەوە.

دەوڵەتی بۆریس جۆنسۆن لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ڕووبەڕووی ڕیسوای زۆر بووەتەوە.