پەرلەمانی ئەڵمان بەفەرمیی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناسی
تهمووز 09, 2022 15:55 Asia/Tehran
پەرلەمانی ئەڵمانیا بەفەرمی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناسی
پەرلەمانی ئەڵمان رایگەیاند، پاش راپۆرتەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە ناوچەکانی باکووری عێراق لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، ئەو کردەوەیە بە جینۆساید دەناسێنن و ژیانێکی ئاشتیانە بۆ ئێزیدییەکان ئامانجی کارەکانیان دەبێت.
پەرلەمانی ئەڵمانیا داواش لە حکوومەتی عێراق دەکات، هەوڵی جدی بدات بۆ دووبارە گێڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان و دابین کردنی ئاسایش بۆیان.
لە ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤، چەکدارانی داعش کۆنترۆڵی قەزای شەنگال و دەوروبەریان کرد و لە ئەنجامدا زیاتر لە 6000 ژن و پیاو کوڕ و کچ و منداڵی ئێزیدیان ڕفاند و بەشێکیشیان کوشت و لە گۆڕی بە کۆمەڵدا شاردرانەوە.