پەرلەمانی ئەڵمان بەفەرمیی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناسی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i409456-پەرلەمانی_ئەڵمان_بەفەرمیی_کۆمەڵکوژی_ئێزدییەکانی_بە_جینۆساید_ناسی
پەرلەمانی ئەڵمانیا بەفەرمی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناسی
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 09, 2022 11:25 Asia/Tehran
  •  پەرلەمانی ئەڵمان  بەفەرمیی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناسی

پەرلەمانی ئەڵمانیا بەفەرمی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناسی

پەرلەمانی ئەڵمان رایگەیاند، پاش راپۆرتەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە ناوچەکانی باکووری عێراق لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، ئەو کردەوەیە بە جینۆساید دەناسێنن و ژیانێکی ئاشتیانە بۆ ئێزیدییەکان ئامانجی کارەکانیان دەبێت.

پەرلەمانی ئەڵمانیا داواش لە حکوومەتی عێراق دەکات، هەوڵی جدی بدات بۆ دووبارە گێڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان و دابین کردنی ئاسایش بۆیان.

لە ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤، چەکدارانی داعش کۆنترۆڵی قەزای شەنگال و دەوروبەریان کرد و لە ئەنجامدا زیاتر لە 6000 ژن و پیاو کوڕ و کچ و منداڵی ئێزیدیان ڕفاند و بەشێکیشیان کوشت و لە گۆڕی بە کۆمەڵدا شاردرانەوە.