بە فەرمی ناسرانی کۆمارەکانی دۆنتێسک»و «لۆھانێسک» لە لایەن کۆریای باکوورییەوە
تهمووز 14, 2022 03:32 Asia/Tehran
باڵوێزی کۆریای باکووری لە مۆسکۆ ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە، پیونگ یانگ سەربەخۆیی ھەردووک کۆماری «دۆنتێسک»و «لۆھانێسک» بە فەرمی دەناسێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، باڵوێزی کۆریای باکووری لە مۆسکۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: پیونگ یانگ سەربەخۆیی کۆماری «دۆنتێسک»و کۆماری «لۆھانێسک» بە فەرمی دەناسێت.
ئەم دیپلۆماتەی کۆریای باکووری وێڕای ڕاگەیاندنی ناردرانی یادداشتێک لەم پەیوەندییەدا بۆ باڵوێزخانەی ڕووسیا لە پیونگ یانگ وتیشی: ئێمە بە فەرمی ناسرانی ھەردووک کۆمارەکە پشتڕاست دەکەینەوە.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە باڵوێزی کۆریای باکووری لە مۆسکۆ بەڵگەی بڕیاری بەفەرمی ناسینی «دۆنتێسک»یشی ڕادەستی نوێنەری ئەو کۆمارە کرد.
جێگای ئاماژەیە کە ھەردوک کۆمارەکەی «دۆنتێسک»و «لۆھانێسک» لە ئاپریلی ٢٠١٤ەوە سەربەخۆیی خۆیانیان لە ئۆکرانیا ڕاگەیاندووە.