ته‌مووز 15, 2022 22:50 Asia/Tehran
  • شەمخانی: ئاسایشتێکی ھاوردە بەرژەوەندیی پاوەجێی وڵاتانی ناوچەکە دابین ناکات

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران وتی: ئاسایشتێکی ھاوردە بەرژەوەندیی پاوەجێی وڵاتانی ناوچەکە دابین ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لە دیداری لەگەڵ «ڕامیل ئوسوب ئۆف» سکرتێری ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئازەربایجان پشتگریی بەردەوام لە ئاشتی و سەقامی بە ستراتژییەکی بنەمایی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھێنایە ئەژمار.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران وتیشی: نابێ بھێڵین سیستێمی پاوانخواز و ناحەزانی ھەردووک نەتەوەکە زەبر لە پەیوەندیی برایانەی نێوان دوو وڵات بوەشێنن.

دەریاوان «شەمخانی» وێڕای ئاماژە کردن بە ڕیشە ھاوبەشە شارستانی، مێژوویی، ئایینی و کلتوورییە ھەرە نزیکەکانی ھەردووک وڵات و نەتەوەکە، پەرە پێ دان و قوڵ کردنەوەی پەیوەندیی کۆماری ئازەربایجانی بە بەشێکی ھەرەگرینگی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوبرد.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ھەروەھا تیشکی خستە سەر بەردەوامیی سەرەڕۆیی ڕژێمی داگیرکەری قودس کە بە مەبەستی کنەکردنەنێو میکانیزمە ئاسایشتییەکانی ناوچەکە ئەنجام دەگرێت و وتیشی: ڕژێمی زایونی وەک مەکۆی سەرەکیی ئاژاوەو ناھێمنی لە ناوچەکەدا، لە ئێستادا لەگەڵ قەیرانی سیاسی و گرفتی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نێوخۆیی دا بەرەوڕووەو ھەوڵ دەدات ھەتا بە گواستنەوەی قەیرانە نێوخۆییەکانی بۆ ناوچەکە، لە گوشارە نێوخۆییەکانی کەم کاتەوە.

«ڕامیل ئوسوب ئۆف» سکرتێری ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئازەربایجانیش وێڕای ئاماژە کردن بە ھاوبەشییە ئایینی، کلتووری و شارستانییەکانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان وەکو دەرفەتێکی ھەڵکەوتە بۆ ھێزمەندکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، وتی: پرسی ئاسایشت و سەقامی پاوەجێ لە ناوچەکە لەو ئەوبەرایەتییە گرینگانەی ھەردووک وڵاتەکەیە.

«ڕامیل ئوسوب ئۆف» سکرتێری ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئازەربایجان ھیواداریی دەربڕی کە گەشتەکەی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران بۆ باکو، ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە پەیوەندیی دوو قۆڵی و ھەڵگیرانی ھێندێک لەمپەری دەستکرد لە سەر ڕێگای پەیوەندییەکانی نێوان تاران و باکو.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران بۆ دیدارو بیروڕاگۆڕینەوە لە بارەی بابەتگەلی گرینگی ناوچەیی و نێونەتەوەیی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئازەربایجان، ڕۆژی ھەینی گەییشتە باکوی پێتەختی ئازەربایجان.

 

سەرپەیڤ