پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتووانی چین پێش ساڵی ٢٠٢٥ بەشێوەیەکی بەرچاو کەم ببێتەوە
بەهۆی دابەزینی ڕێژەی لەدایکبوون ، ژمارەی دانیشتوانی چین لە ٣ ساڵی داهاتوودا کەم دەبێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی شەفقنا، بەرپرسێکی باڵای تەندروستی لە چین ڕایگەیاندووە کە ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە پێش ساڵی ٢٠٢٥ کەم دەبێتەوە.
درەنگانی ئێوارەی دوێنێ ئاماری ڕێژەی لەدایکبوون لە چین بڵاوکرایەوە. بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، ژمارەی منداڵەکانی ساڵی ٢٠٢١ لە چەند پارێزگایەکی چین گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا.
لە ماوەی ٦٠ ساڵی ڕابردوودا بۆ یەکەمجار ڕێژەی لەدایکبوون لە پارێزگای "هونان" لە ناوەندی ئەم وڵاتە کەمی کردووە بۆ کەمتر لە ٥٠٠ هەزار لەدایکبوون.
ساڵی ڕابردوو چین هەوڵێکی بۆ ڕێگریکردن لە کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان و پیربوون بە گۆڕینی یاساکان و ڕێگەدان بە منداڵبوونی ٣ منداڵ لە ساڵی ڕابردوودا دەستی پێکرد.