ته‌مووز 28, 2022 14:24 Asia/Tehran
  • ڕێبەری کۆریای باکووری : ئامادەی شەڕ لەگەڵ ئەمریکاین

ڕێبەری کۆریای باکووری وشداری دایە ئەمریکا، پیونگ یانگ ئامادەی شەڕ لەگەڵ ئەمریکایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، «کیم جونگ ئون» ڕێبەری کۆریای باکووری وێڕای دەرکردنی فەرمانێک بۆ سوپای ئەم وڵاتە بە مەبەستی پەرە پێ دانی توانایی بەرپەرچ دانەوەی ناڤۆکی، وشداریی دایە دەوڵەتی «یون سوک یول»ی سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری و سوپاکەشی کە ئەگەر بێتو کارێکی مەترسی دار بکات لەوانەیە بەرەوڕووی لەنێوچوون ببێتەوە.

کۆریای باشووری لە ھاوپەیمانانی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا. گەرچی ئەمریکا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە ھێندێک دانوستانی لەگەڵ کۆریای باکووری ئەنجام دا بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی، بەڵام ئەو دانوستانانە لە بەر زێدەخوازیی واشێنگتۆن ھیچ دەرەنجامێکی لێ نەکەوتەوەو پەیوەندییەکانی دوو وڵات ھەروا ئاڵۆزە.

سەرپەیڤ