سەرۆکایەتی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش گەیشتە چین
ئاب 01, 2022 06:30 Asia/Tehran
چین لە مانگی ئاب دا بۆ ماوەی مانگێک بوو بە سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەلبانیا و مانگی تەمموزیش بەرازیل سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش بوون.
لە مانگی نیسانیش بەریتانیا و مانگی ئایاردا ئەمریکا سەرۆکایەتی دەورەیی ئەم ئەنجومەنەیان لە ئەستۆ بوو . لە هەمان کاتدا لەگەڵ شەڕی ئۆکرانیا بە ڕێنمایی هاوپەیمانەکانی دیکەیان دوو بڕیاریان لە کۆگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ڕووسیا دەرکرد.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایش دەورەییە و ماوەکەی یەک مانگە و سەرۆکی شاندی هەر وڵاتێک وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش دەناسرێ .
پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش بریتین لە ڕووسیا، چین، ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا، کە دەسەڵاتی ڤیتۆیان لەم ئەنجومەنەدا هەیە.
.