پشتیوانیی عەبادی لە داواکەی کازمی بۆ ئەنجامدانی وتووێژی نێوان لایەنەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410095-پشتیوانیی_عەبادی_لە_داواکەی_کازمی_بۆ_ئەنجامدانی_وتووێژی_نێوان_لایەنەکان
‌ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی خۆی بۆ داواکەی مستەفا کازمی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ بۆ چارەسەری کێشەکانی ئێستا و داوا لەلایەنەکان دەکات گفتوگۆ دەست پێبکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 02, 2022 02:33 Asia/Tehran
  • پشتیوانیی عەبادی لە داواکەی کازمی بۆ ئەنجامدانی وتووێژی نێوان لایەنەکان

‌ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی خۆی بۆ داواکەی مستەفا کازمی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ بۆ چارەسەری کێشەکانی ئێستا و داوا لەلایەنەکان دەکات گفتوگۆ دەست پێبکەن.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە تویتێکدا پشتیوانی خۆی بۆ ناوەڕۆکی پەیامەکەی کازمی راگەیاند و جەختیکردۆتەوە لەسەر پێویستی دەستپێکردنی گفتوگۆی جدی بۆ چارەسەری کێشەکان.  

ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە لایەنگرانی سەدر دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و باڵەخانەی پەرلەمانی عێراقیان کۆنتڕۆڵ کردووە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش داوای گفتوگۆی لە لایەنەکان کرد.