ئاب 04, 2022 19:50 Asia/Tehran
  • ڕۆژھەڵاتی گەرووی تایوان ئامانجی ھێرشەکانی چین

لەشکریانی سوپای چین ناوچەی ڕۆژھەڵاتی گەرووی تایوانیان دایە بەر ھێرش.

ناکۆکیی نێوان چین و ناوچەی تایوان لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوەو لە سەروبەندی گەشتەکەی «نانسی پلوسی»سەرۆکی کۆنگرێشی ئەمریکا بۆ تایوان توندتر بووەتەوە،چین کە تایوان بە بەشێکی دانەبڕاوەی ئەو وڵاتە دەزانێ، پێشتر بە پڕمەترسی و ئانتریک کارانە زانینی گەشتەکەی پلوسی بۆ تایوان، لە بارەی شوێنھاتی ئەو گەشتە وشداریی بە ئەمریکاو تایوان دابوو.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی چین ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە کورڕە ھەواڵکدا وای بڵاو کردەوە، لەشکریانی ئەم وڵاتە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی گەرووی تایوانیان بە ھۆی شاڵاوی خاڵ پێک و وردەوە داوەتە بەر پەلامار.

پێشکەشکارەکەی تەلەفزیۆنی سی سی تی ڤی وتی: ئەو ھەواڵانەی دەست کەناڵەکەیان کەوتووە، وا دەر دەخات کە لەشکریانی سوپای چین بە کەڵک وەرگرتن لە گولەی مەشق پێکردنی تۆپخانەی دووربڕ لە گەرووی تایوان، ناوچەگەلێکی تایبەتییان لە ڕۆژھەڵاتی گەرووەکەدا داوەتە بەر پەلاماری خاڵپێک و دەرەنجامی پێویستیشیان مسۆگەر کردووە.

سەرپەیڤ