ڕوودانی تەقینەوەی مزگەوتێک لە ھەراتی ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410934-ڕوودانی_تەقینەوەی_مزگەوتێک_لە_ھەراتی_ئەفغانستان
تالیبان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر کوژرانی «مەولەوی موجیبۆڕڕەحمان ئەنساری»وتاربێژی مزگەوتی گەورەی ھەرات لە ئەفغانستاندا بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2022 15:35 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوەی مزگەوتێک لە ھەراتی ئەفغانستان

تالیبان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر کوژرانی «مەولەوی موجیبۆڕڕەحمان ئەنساری»وتاربێژی مزگەوتی گەورەی ھەرات لە ئەفغانستاندا بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی دا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ مزگەوتی هەرات لە ئەفغانستان تەقینەوەیەکی خوێناویی بە خۆیەوە بینی و لە تەقینەوەکەدا خەڵکێکی زۆر کوژران لەوانە «مەولەوی موجیبورڕەحمان ئەنساری» خەتیب و وتاربێژی مزگەوتەکە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شەفقنا، «زەبیحوڵڵا موجاهید» وتەبێژی تالیبان باسی تۆڵەی خوێنی «مەولەوی موجیبورڕەحمان ئەنساری» خەتیب و ئیمامی جەماعەتی مزگەوتی شاری گازارگای هەراتی کردووە.

سەرکردایەتیی ئاسایشتی هەرات بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تیای دا ڕایگەیاند،«مەولەوی موجیبورڕەحمان ئەنساری»  یەکێک لە لایەنگرە سەرەکییەکانی دەستەڵات گرتنی تالیبان نزیکەی کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی چوونی بۆ مزگەوت کەوتە بەر ھێرشێکی خۆکوژانەو کوژرا کە دواتر داعش بەرپرسایەتی ئەو ھێرشەی بە ئەستۆ گرت.

سه‌رچاوه‌یه‌کی خۆجێیی تالیبان له‌ هه‌راتیش ڕایگه‌یاند که‌ له‌م هێرشه‌ خۆکوژییه‌دا لانیکه‌م 18 که‌س کوژراون و 23 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.