ئه‌یلوول 10, 2022 10:14 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی گۆتێرێش سەبارەت بە گۆڕانکاری لە سیاسەتە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: سکرتێری گشتیی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش لەڕادەبەدەر نیگەرانە لە گۆڕانکاری لە سیاسەتە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور.

بەرەبەیانی هەینی بوو کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور یاسایەکی واژۆ کرد کە کۆریای باکوور وەک دەوڵەتێکی ئەتۆمی ناساند.

هەروەها پەرلەمانی کۆریای باکوور ئەو یاسایەی پەسەند کرد کە بەپێی ئەو یاسایە ئەو وڵاتە وەک دەوڵەتێکی ئەتۆمی ناسێنراوە.

سەرۆکی کۆریای باکوور هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پیۆنگ یانگ هەرگیز بە داماڵینی چەکی ئەتۆمی ڕازی نابێت.

یاسا نوێیەکە ڕێگە بە پەرلەمان دەدات هێرشی ئەتۆمی بۆ سەر دوژمنێک ئەنجام بدات ئەگەر هێرش بکرێتە سەر کۆریای باکوور.

کۆریای باکوور ئەمساڵ لانیکەم 18 خول تاقیکردنەوەی چەک و هەڵدانی مووشەکی بالستیکی ئەنجامداوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی جبەخانە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئەو وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ستیڤان دوجاریک گوتیشی: کۆریای باکوور بەردەوامە لە پشتگوێ خستنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەم ڕووەوە بە بەدواداچوونی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی.

سەرپەیڤ