ئه‌یلوول 13, 2022 12:16 Asia/Tehran
  • بایدێن پەرۆشی شکست ھێنانی شیمانەیی دیموکراتەکانە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بە ئەگەری شکست هێنانی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێس لە مانگی نۆڤەمبەردا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا ، ماڵپەڕی هیڵ نووسیویەتی: «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئاھەنگی کۆمیتەی نیشتمانیی دیموکراتەکان لە شاری بۆستۆن لە ویلایەتی ماساشۆسێت وتی: ئەگەر کۆمارییەکان لە کۆنگرێس سەرکەوتن بەدەست بهێنن، ئەوا کاتێکی زۆر بۆ ڤیتۆ بە فێڕۆ دەردێت و لە ئەنجامدا ئەو دوو ساڵەی کە لە سەرۆکایەتییەکەی دەمێنێتەوە، بە دژواری تێپەڕ دەبێت.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی سێنا بکەین بۆ ئەوەی بتوانین لە ململتێکەدا سەرکەوین.

لەگەڵ ئەمەش دا «بایدێن» جەختی لەوە کردەوە کە "گەشبینە" بە وڵاتەکەی و کەسانی تەمەن ١٨ ھەتا ٣٠ساڵ تاکە نەوەیەکن کە لە گۆڕەپانەکەدان.

«بایدێن» وێڕای  ئاماژەی کردن بەوەی کە کەمتر لە دوو مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خول، جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەم نزیک بوونەوەیە لە بەرواری هەڵبژاردنەکان دەربڕی پێویستیی چارەسەرکرانی بە پەلەی پرسەکانی وەک مافی پارێزرانی سنوری تایبەتی، ئاسایشتی قوتابخانە بۆ منداڵان و کەشوهەوایە.

با ئەوەش بوترێت کە ئاستی دڵخواز بوونی «بایدێن» لە چاو کاتی دەستەڵات گرتنی لە ئەمریکادا لەسەدا ٥٠ دابەزیوە.

سەرپەیڤ