دەست پێ بوونی ڕاپرسیی گشتی لکێندرانی «دۆنباس» بە ڕووسیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411579-دەست_پێ_بوونی_ڕاپرسیی_گشتی_لکێندرانی_دۆنباس_بە_ڕووسیاوە
ڕاپرسیی گشتی لە دوو ناوچەی «زاپۆرۆژیە» و «خێرسۆن» ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا بۆ لکێندرانی بە ڕووسیاوە دەستی پێ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2022 07:31 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ڕاپرسیی گشتی لکێندرانی «دۆنباس» بە ڕووسیاوە

ڕاپرسیی گشتی لە دوو ناوچەی «زاپۆرۆژیە» و «خێرسۆن» ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا بۆ لکێندرانی بە ڕووسیاوە دەستی پێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا، هاوڵاتییانی کۆمارەکانی «دۆنێتسک» و «لوهانێسک» و هەروەها ناوچە ئازادکراوەکانی «خێرسۆن» و «زاپۆرۆژیە» لە ناوچەی «دۆنباس»، بڕیارە لە ماوەی ٥ ڕۆژدا، لە ٢٣ تا ٢٧ی مانگدا، لە گشت پرسیی لکاندنی بە ڕووسیاوە دەنگیان خۆیان بخەنە نێو سندوقەوە.

لە میانی دوایین ڕاپرسیی کۆمارەکانی دۆنێتسک و لوهانێسکدا ئاشکرا کراوە کە زۆربەی دانیشتوانی ئەو کۆمارانە دەیانەوێت بخرێنە سەر رووسیا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٤دا نیمچە دوورگەی کریما بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پەیوەندی بە ڕووسیاوە کرد.

ھاوکات «سێرگێئی لاڤرۆڤ» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نیوزڤیک، ڕایگەیاند کە، ڕووسیا دان بە سەربەخۆیی کۆمارەکانی دۆنباسدا دەنێت بەپێی ئەو چوارچێوەیەی لە دەستوورەکانیاندا دیاری کراوە، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، دانیشتوانی ناوچە ئازادکراوەکانی ئۆکرانیا مافی چارەی خۆنووسینیان ھەیە.