پێشنیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لە یەمەن تا درێژترین کاتی مومکین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411628-پێشنیاری_نەتەوە_یەکگرتووەکان_بۆ_درێژکردنەوەی_ئاگربەست_لە_یەمەن_تا_درێژترین_کاتی_مومکین
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەکە پێشنیاری درێژکردنەوەی ئاگربەستی بۆ درێژترین ماوە کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2022 06:01 Asia/Tehran
  • پێشنیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لە یەمەن تا درێژترین کاتی مومکین

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەکە پێشنیاری درێژکردنەوەی ئاگربەستی بۆ درێژترین ماوە کردووە.

"هانس گروندبێرگ"، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن،دوێنێ شەممە ڕایگەیاند کە ئەم ڕێکخراوەیە پێشنیارێکی نوێی بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستی یەمەن خستۆتە ڕوو. گروندبێرگ وتی: ئێمە پێشنیارمان بۆ لایەنە جۆربەجۆرەکانی یەمەن کرد کە ئاگربەستەکە بۆ درێژترین ماوە درێژ بکرێتەوە و چاوەڕێی وەڵامدانەوەی لایەنە یەمەنییەکان دەکەین بۆ پێشنیارەکەمان.

ئەم بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبێ هیچ ئاماژەیەک بە سەدان پێشێلکاریی ئاگربەست لەلایەن هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودیە و ئیماراتی، ئیدیعای کرد کە ئەگەر ئیرادەیەکی سیاسی لەلایەن لایەنەکانی یەمەنەوە نەبێت، بە ئەنجام ناگەین .

سعودیە بە پاڵپشتی ئەمەریکا، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و چەند وڵاتێکی دیکە، لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ەوە دەستدرێژیی سەربازیی بۆ سەر یەمەن ئەنجامداوە و لە ڕێگای وشکانی و دەریا و ئاسمانەوە ئەو وڵاتەی گەمارۆ داوە.